riklam

وتەبێژی ئاوی سلێمانی: تیمەکانمان خەریکی چاککردنەوەی بۆرییە شکاوەکەن

کوردستان 10:40 AM - 2026-08-08
وێنەى بۆریە شکاوەکە PUKMEDIA

وێنەى بۆریە شکاوەکە

سلێمانی

ئەمڕۆ بۆرى هێڵى دووى دوکان – سلێمانى شکا، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى سلێمانیش دەڵێت: سەرەڕای تێکچوونی کاتیی دۆخەکە بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە، بەڵام هەموو تیمەکانمان بەوپەڕی توانایانەوە خەریکی چاککردنەوەى بۆریەکەن و بە زوترین کات ئاو بۆ تەواوى گەڕەکەکانى سلێمانى دەگەڕێتەوە، کە باشتر بێت لە رابردوو.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە PUKMEDIA  راگەیاند: ئەم بەیانییە لە کاتێکدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە رێگادا بوون بۆ کارپێکردنى سێ پەمپی نوێ لەسەر هێڵی دووی ئاوی دوکان - سلێمانی بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی ئاو لەو گەڕەکانەی کێشەی کەمیی ئاویان هەبوو، بەڵام پێیان راگەیاندین کە شۆفڵێک لەکاتى کارکردنى لە گەڕەکى قولەڕەیسى بۆرى ئاوى هێڵى دووى دوکان - سلێمانى شکاندووە، ئەمەش کارەکەى دواخستین.

روونى کردەوە: لە ئێستادا بەو هۆیەوە سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون و بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بەزووترین کات چاکی بکەنەوە و دابەشکردنی ئاو دەستپێبکاتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی جەختیشی کردەوە، کە بەدوادەچوونی ورد دەکەن بۆ دۆزینەوەی هۆکاری تەواوەتیی شکاندنی بۆرییەکە لەلایەن ئەو شۆفڵەوە و رێکارى یاسایی پێویست لە بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگرنەبەر.

ئامانج جەلال ئاماژەى بە ناوى هەندێک لەو گەڕەکانە کرد کە ئەم دۆخە کاریگەرى لەسەریان دەبێت و وتى: شکانى ئەم بۆریە کاریگەرى لەسەر ئەو گەڕەکانە هەیە کە ئاو لە هێڵى دووى دوکان – سلێمانى وەردەگرن، وەکو گەڕەکەکانى: " قڕگە - سێتوان - ئیبراهیم ئەحمەد – کوردسات".

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket