riklam

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی ڤیم و یەکێتی ژنانی کرد

کوردستان 05:11 PM - 2026-08-03
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و لاڤە حیکمەت راگەیاندنی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و لاڤە حیکمەت

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،سەردانی دامەزراوەی ڤیم و یەکێتیی ژنانی کوردستانی کرد و لەلایەن لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم و سەرپەرشتیاری یەکێتی ژنانی کوردستانەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێکرا.

لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، جەخت لە رۆڵی کارای ژنان لەتەواوی کایەکان و پاڵپشتیکردنی دەنگی نوێ کرایەوە بە ئامانجی متمانەبەخشین بە ئەندامان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناسازیی ژنان لە سەرجەم بوارەکاندا.

لەوچوارچێوەیەدا هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتیوانی و هاوپشتی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان دەربڕی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket