به‌شی فارسی و توركی له PUKMEDIA ده‌كرێنەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-08-03
PUKMEDIA
مەراسیمی کردنەوەی بەشی فارسی و توركی له PUKMEDIA
له‌هه‌وڵێكی نوێ‌دا وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان (PUKMEDIA) به‌شی فارسی و توركی كرده‌وه‌و به‌م هه‌نگاوه‌ش له‌ئێستادا وێبسایته‌كه به زمانه‌كانی ( كوردی سۆرانی، كوردی كرمانجی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، توركی) په‌خشی هه‌واڵ و زانیارییەكانی ده‌كات، هاوكات له‌ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا به‌شی رووسی ده‌كاته‌وه.
هه‌واڵ و هه‌ڵوێسته ره‌سمییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌م سه‌كۆ میدیاییه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه به‌وپه‌ڕی پرۆفیشناڵی و پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌و راستی و متمانه و رێزگرتن له‌خوێنه‌رانی كاره میدیاییه‌كانی ده‌كات و به‌رهه‌مهێنانی میدیایی له راپۆرت و هه‌واڵ و ژانره‌كانی دیكه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
وێبسایتی PUKMEDIA له رۆژی ٢٢-١-٢٠٠٣ به بڕ‌یارێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی به‌كاركردن كرد‌و تائێستاش به‌رده‌وامه، سه‌ره‌تا به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی، پاشان چه‌ند زمانێكی دیكه‌ی بۆ زیادكرا.
ئێستا PUKMEDIA له‌وه‌رزی نوێی كاركردنیدایه، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ‌پێكراوی ره‌سمی هه‌واڵ و هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به زمانه‌كانی (كوردی /سۆرانی/ كرمانجی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، توركی) بڵاوده‌كاته‌وه، هاوكات به‌شێوه‌زاری بادینی-یش په‌یجی فه‌یسبوكی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك (یوتیوب و ئنیستاگرام و ئێكس و فه‌یسبوك و تلگرام) په‌یج و جه‌ناڵی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
PUKMEDIA پێشتریش له‌كاتی دامه‌زراندیدا قۆناغه‌كه یارمه‌تیده‌ری بوو كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی رووداوه‌كانی پرۆسه‌ی ئازادی عیراق، به‌تایبه‌ت سه‌رجه‌م ئاژانسه عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان پشتیان پێ ده‌به‌ست و هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان وه‌رده‌گرته‌وه، له‌ئێستاشدا به‌وپه‌ڕی راستگۆیی و متمانه‌ییه‌وه درێژه به‌كاره‌كانی ده‌دات و زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

