riklam

3ی ئاب.. رۆژی مه‌رگه‌ساتی ئێزدییه‌كان

کوردستان 09:03 AM - 2026-08-03
جینۆسایدی ئێزدییەکان ئاژانسەکان

جینۆسایدی ئێزدییەکان

رۆژی 3ـی ئابی 2014 تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردەسەر قەزای شەنگال و دوای رووبەڕ‌ووبونەوەش لەنێوان تیرۆرستان و بەشێك لە پێشمەرگەكانی ئەو قەزایە، قەزاكە لەلایەن داعشەوە داگیركرا و ئەمڕۆش 12 ساڵ بەسەر ئەو پەلاماردانەدا تێدەپەڕێت.

دواتر بەشێك لە هاووڵاتیانی ناوچەكە كە زۆرینەیان ئێزدی بوون، لە ترسی كارە قێزەونەكانی تیرۆرستان بەرەو چیای شەنگال هەڵهاتن و بەشێكی تریشیان كەوتنە دەست تیرۆرستانی داعش، ئەوانیش بە دڕ‌‌ندەترین شێوە پیاوەكانیان شەهید كردن و كچ و ژنە ئێزیدییەكانیشیان كردە سەبایاو بازرگانی كڕ‌ین و فرۆشتنیان پێوە دەكردن و دەیانبردن بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر دەستیاندا بوو لەسوریاو عیراق، بەشێكی تریش لەو كچ و ژنانە كرانە دیاری بۆ سەركردەو ئەمیرەكانی داعش.

داعش كۆمەڵكوژی ئەنجامدا

داعش لەگەڵ داگیركردنی قەزای شەنگال و دەوروبەری دەستیكرد بە كۆمەڵكوژی و چەندین هاووڵاتی مەدەنی ئەو ناوچەیەیان شەهید كرد.

بە فڕ‌ۆكە خواردن و فریاگوزاری گەیەنرایە ئاوارەكانی چیای شەنگال

بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لە چیای شەنگال و خراپی گوزەرانیان، لە فڕ‌ۆكەخانەی‌ بەغداوە سەرەتا ئاو و بەتانیان بۆ چوو، لە هەرێمی كوردستانیشەوە خواردن و كەلوپەل.

ئێزیدییەكانیان سەردەبڕ‌ی

داعش لە گوندێكی ئێزدی 80 هاووڵاتی ئێزدیان سەربڕ‌ی بە چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر هەڵیانكوتابووە سەر گوندێك و دوایان لێكردوون ببنە مسوڵمان، بەڵام ئەوان داواكەیان رەتكردەوە، دواتر داعش 80 پیاوی ئەو گوندەیان لە ماوەی یەك سەعاتدا كۆكردووەتەوەو سەریان بڕ‌ین و دواتر سەرجەم ژنانی گوندەكەیان بەرەو شوێنێكی قەزای تەلەعفەر رفاند، كە چەكداری داعشی بیانی لێ بوو.

ئێزیدیەكان خاوەنی كۆنترین ئایینن لە عیراق

لەمێژە ئێزیدیەكان زۆرینەی دانیشتوانی شەنگال پێكدەهێنن كە خاوەنی كۆنترین ئایینن لە عیراق، ژمارەیان لە نێوان 600 بۆ 650 هەزار كەس دەبێت، بە درێژایی مێژوو روبەڕ‌ووی 73 قڕ‌كردنی بەكۆمەڵ بوونەتەوە، دواینیان ئەو قڕ‌كردنە بوو كە لەسەر دەستی داعش دووچاری هاتن.

جینۆسایدی ئێزدییەكان

لەدوای داگیر كردنی شەنگال، سەعات 11:00ی پێشنیوەڕ‌ۆی رۆژی 15-8-2014 داعش دڕ‌ندانەترین تاوانیان دژی دانیشتوانی ئێزدی نشینی گوندی كۆچۆ ئەنجامدا، بە بڕ‌یاری تاوانباری داعش والی موسڵ بە ناوی "ئەبو لەیس" كە ناوی راستەقینەی "رزوان تالب حەمدون"ـەو بە رەچەڵكیش خەڵكی موسڵە. لە تاوانی كۆمەڵكوژكردنی دانیشتوانی كۆچۆ نزیكەی "500" گەنج و پیرو لاو لە رەگەزی نێر لە چەند شوێنێكی جیاجیا كۆمەڵكوژ كراون و سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن لە "16" گۆڕ‌ی بەكۆمەڵدا ژێرخاك كراون. ئەمە جگە لە رفاندن و بەسەبایەكردنی سەدان لە ژن و كچەكانیان و دەستدرێژیكردنە سەریان و فرۆشتن و سەوداكردنی نامرۆڤانە پێیانەوە لە بازاڕ‌ەكانی موسڵ و سوریادا.

ئەمەی خوارەوە كە ناوی بەشێك لەو تۆمەتبارو تاوانبارانەیە لە واڵی تایبەتی توێژەر داود موراد خەتاری هاتووەو بڵاوكراوەتەوەو ئێمەش وەك خۆی دایاندەنێینەوە، پێشوتریش رۆژنامەی كوردستانی نوێ و ماڵپەڕ‌ی جینۆساید كورد لە رێگای بڵاوكردنەوەی گێڕ‌انەوەی شایەتحاڵەكانەوە بەشێك لەم ناوانەی لەسەر زاری شایەتحاڵەكانەوە بە شێوەی پچڕ‌پچڕ‌ بڵاوكردوەتەوە. بەڵام بەشێوەی ئێستا كە لەبەردەستە نەبووەو ئەمەی ئێستا دەتوانێت یارمەتیدەرێكی باش بێت بۆ ناسینەوەو شوێنپێهەڵگرتنی تاوانبارو تۆمەتبارەكانی كۆمەڵكوژی ئاوایی كۆچۆ.

ناوەكان...

1-ئه‌بو حمزه‌ حمیدی، به‌رپرسی شه‌رعی بلیج، جێگره‌كه‌ی ئه‌بوئایا، یاریده‌ره‌كه‌ی ئه‌بو مه‌سعب به‌رپرسی ئه‌منی بلیج.
2-ئه‌بوهاجر "حاكم جمال سه‌لامی" له‌ عه‌ره‌به‌كانی شه‌نگاله‌و حاكمی به‌عاج بووه‌و ئه‌م كه‌سه‌ بڕ‌یاری كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆی داوه‌، دوای ئه‌وه‌ی بڕ‌یاری له‌ والی موسڵه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.
3- ئه‌بو عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ری
4-نافیع مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "حسن سولیع" خه‌ڵكی ئاوایی "عه‌ین فحی باكور".
5-ئه‌بو مرێم، والی قاتعی به‌عاج
6-ئه‌بوعه‌دنان، به‌رپرسی ده‌سته‌ی گوللـه‌باران كردن و به‌رپرسی راسته‌وخۆی كۆچۆ.
7-هه‌یسم برغلی
8-سالح برغلی
9-ئه‌حمه‌د برغلی
10-ئه‌بو سه‌رحان مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌ركان ئه‌حمه‌د عه‌باس"
11-ئه‌بو ساله‌ح خاتوونی
12-ئه‌بو هلال خاتوونی
13-ئه‌بو ئه‌نس زبیداتی
14-ئه‌بو كرم –به‌رپرسی عه‌سكه‌ری
15- ئه‌بو عه‌لی خاتوونی
16-ئه‌بو غفران - به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری ئه‌منی قاتعی به‌عاج، ناو راسته‌قینه‌ی "عید مشعل عواد زبیدی"
17-حاجی مه‌هدی عه‌فه‌ری، ناوی راسته‌قینه‌ی "عباس سالح عرب" سه‌رۆكی مافیاكانی ته‌لعه‌فه‌ر
18- مداللـه‌ شورتی مه‌یتوتی، له‌ ئاوایی بسكی، شۆفێری شۆفه‌ڵ و یه‌كێك له‌ له‌وانه‌ی رووفاته‌كانی كردوه‌ته‌ ژێر خۆڵه‌وه‌.
19-ئه‌حمه‌د ساڵح حسن له‌یله‌ مه‌یتوتی، ناسراو به‌ "دعلج"، ئه‌م كه‌سه‌ یه‌كێكه‌ له‌ داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نته‌رپول، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانبارێكی ترسناكه‌و به‌ده‌ستی خۆی شوێنی گۆڕ‌ه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئاوایی كۆچۆی هه‌ڵكه‌ندووه‌و له‌گه‌ڵ شۆفێری شۆفڵه‌كانی تردا هه‌ستاوه‌ به‌ ده‌فنكردنیان.
20-نواف ئه‌حمه‌د علوان له‌گه‌ڵ براكانیدا
21-ئه‌بو ده‌حام به‌نا مه‌یتوتی
22-ئه‌حمه‌د حه‌سۆ مه‌یتووتی "ئه‌بوفراس"
23-مدرس مه‌حمه‌د ئه‌بو عه‌بدلڕ‌ه‌حمان "مامۆستا بووه‌ له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌نگال، له‌دوای كۆمه‌ڵكوژی دانیشتوانی ئاوایی كۆچۆ، له‌ میوانخانه‌كه‌ی قوربانی ئه‌حمه‌د جاسۆ وانه‌ی قورئانی به‌ رفێنراوه‌كان وتوه‌ته‌وه‌.
24-ئه‌بو ئه‌نس "شۆفێری تایبه‌تی ئه‌بو حمزه‌"
25-نه‌واف زبیدی ناسراو به‌ "ئه‌بو زیاب"، ئه‌م تاوانباره‌ دوایه‌مین كه‌س ئه‌حمه‌د جاسۆی موختاری كۆچۆی كوشتووه‌و دوای ئه‌وه‌ش باوكی هاتووه‌ میوانخانه‌كه‌و سامانه‌كه‌ی و سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جاسۆی تاڵان كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ش له‌نێوان به‌عاج و بلیجدا میوانخانه‌یه‌كی بۆ خۆی دروست كردووه‌.
26-سه‌یفوڵا شیشانی
27-ئه‌بو كره‌م حه‌دیدی
28-ئه‌بو مه‌سعه‌ب به‌رپرسی ته‌ل به‌نات
29-سالم عه‌سكه‌ری كه‌ سه‌رپه‌رشتی داگیركردنی حاتمیه‌ی كردووه‌
 30-ئه‌بو وسام شمری، پێشیده‌ڵێن "ئه‌بو حمودی شه‌مری"، كه‌ دواتر بووه‌ به‌ به‌رپرسی قه‌زای شه‌نگال.
 31-ئه‌بو عادل دانیشتوی قه‌زای شه‌نگال
32-ئه‌بو به‌كر دانیشتوی قه‌زای شه‌نگال
33-كرومی ئه‌بو حمودی دانیشتووی عیوناتی ره‌بیعه‌.
34-ئه‌بوهارون، پێشووتر له‌ ته‌ندروستی شه‌نگال فه‌رمانبه‌ر بووه‌، واته‌ پێش 3-8-2014
35-مسعه‌ب ساله‌ح لیله‌، به‌رپرسی راگه‌یاندن و برای "ئه‌حمه‌د ساله‌ح حسن لیله‌ "دعلج"
36-یوسف سالح مه‌حمه‌د خزر سایر مه‌یتووتی و براكه‌ی سلێمان ئاوایی "عامودیه‌"
37-شێخی عه‌سره‌تی مه‌یتووته‌ "جاراللـه‌ محمه‌د عه‌لی جارالـله‌" یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل بووه‌ له‌ناو كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش كه‌ به‌ره‌و قه‌یره‌وان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ شه‌نگال رۆشتوون و ره‌نگی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سوور بووه‌و پیكاب بووه‌.
38-فالح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه‌ خه‌ڵكی بلیج بوه‌و مه‌یتووتی بووه‌. به‌رپرسی ده‌سته‌ بووه‌و برای شێخی مه‌یتووت جاراللـه‌ بوه‌ محمه‌د عه‌لی جاراللـه‌ بووه‌.
39-علا‌و حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی كۆچو، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ ده‌ستڕ‌ێژی گوللـه‌ی له‌ رفێنراوه‌كان كردووه‌.
40-تاریق حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆو به‌رپرسی شاره‌وانی قه‌یره‌وان بووه‌.
41-به‌دران عوید مه‌حمود عه‌لی مه‌یتووتی، به‌شداری له‌ كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه‌و هاوكات هه‌ستاوه‌ به‌ تاڵانكردنی دوكان و بازاڕ‌ه‌كانی ته‌ل به‌نات و ته‌ل قه‌سه‌ب.
42-عكله‌ خلف خزر علیوی ورده‌ مه‌یتووتی، به‌شداری له‌ هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه‌.
43-خلیف عائید مه‌یتووتی
44-نوفل حین یولیع موختار مه‌یتووته‌
45-عه‌بدلڕ‌ه‌حیم حمد ته‌ها مه‌یتووتی
46-مسرق عه‌بدل داود مه‌یتووتی
47-فلاح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه‌ سه‌رۆكی عه‌شره‌تی مه‌یتووتات
 48-قه‌حتان هلوش مه‌یتووتی
49-ئه‌حمه‌د فازل عبید زبیدی
50-ئه‌میر ئه‌بو زیا‌و "شهاب احمه‌د علوان"
51-موئه‌ید مه‌حمه‌د حمیدی، ئاوایی بسكی جنوبی
52-عه‌بدلڕ‌ه‌حمان عه‌بدلڕ‌ه‌حیم ئاوایی "عه‌ین فتحی شمالی"
53-زیاد ئه‌حمه‌د مه‌یتووتی، پێشووتر یه‌كێك بووه‌ له‌ پاسه‌وانه‌كانی پۆلیسی سنوور عه‌قید عه‌لی مه‌یتووتی".

سه‌رچاوه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م تۆمه‌تبارو تاوانبارانه‌ "داود موراد خه‌تاری، زیاد خه‌ڵه‌ف، مستۆ حسن، سه‌میره‌ حاونج، به‌شار حه‌لۆ، دانیشتوانی كۆچۆ"یه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket