riklam

وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی لە 110 کتێبی خوێندندا دەکات

کوردستان 04:49 PM - 2026-08-02
لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە راگەیاندنی وەزارەت

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاریی لە 110 کتێبی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندندا دەکات و گۆڕانکارییەکان بابەتەکانی بیرکاری، زانست، کوردی، عەرەبی و کیمیا لەخۆدەگرن و ئامانج لەم کارەش نوێکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە.

بەپێی زانیارییەکان،گۆڕانکارییەکان سەرجەم زمانەکان (کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکمانی و سریانی) دەگرێتەوە و ئامانج لێی نوێکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە.

هاوکات، گۆڕانکارییەکان قۆناغەکانی باخچەی ساوایان، بیرکاری (پۆلەکانی 11.6.5.4) و زانست (پۆلەکانی 9.8.6) و کیمیای پۆلی 11ی گرتووەتەوە و سێ کتێبی نوێ بۆ وانەی هونەر زیادکراون و وانەکانی ئایین و بەشێک لە بابەتەکانی پۆلی 12 تەنیا ئەپدەیت کراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەکان رایگەیاند، کە وەزارەت دژی وانەی تایبەت و مەلزەمەیە، چونکە پڕۆگرامی رەسمی بێ کەموکوڕییە و وانەی تایبەت بارگرانی بۆ دایکان و باوکان دروست دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket