riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم پیرۆزبایی لە ئێزیدییەکان دەکات

کوردستان 04:38 PM - 2026-08-02
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزبایی لە ئێزیدی دەکات و  هیوادارە لە کەشێکی ئارام و ئاسوودە ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

دەقی پیرۆزباییەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم:
 بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودە ئەم جەژنە بەسەر ببەن و ببێتە مایەی خۆشی بۆ هەموو لایەک و ئاشتی و ئارامیش بۆ گەلانی جیهان بگەڕێتەوە و ببێت بە مایەی خێر و کوژاندنەوەی ئاگری شەڕ و ماڵوێرانی لە سەرتاسەری جیهان.

دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە شاد و بەختەوەربن.


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/8/2

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket