كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت تەواوی قازانجی ساڵێكی خوێندن دەبەخشێتە نەخۆشخانەی هیوا
کوردستان 02:02 PM - 2026-08-02
PUKMEDIA
كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت
لەدەستپێشخەرییەكی مرۆیی و نیشتمانییدا، د. تەها رەسوڵ، خاوەنی كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، بڕیاریدا تەواوی قازانجی ساڵی خوێندنی (2026-2027) ی كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت پێشكەش بەنەخۆشخانەی هیوا بكات، بە ئامانجی هاوكاریی كردنی تووشبووانی شێرپەنجەو بەكلتوركردنی بەخشین لەلایەن سەرمایەدارانەوە.
لەوبارەیەوە هەرێز ئازاد حەسەن، بەڕێوەبەری خوێندنگەی مارگرێت، لە لێدوانێكیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لەدەستپێشخەرییەكی بێوێنەو پڕ لەمۆڕاڵی نیشتمانیدا، د. تەها رەسوڵ، خاوەنی كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت، بڕیاریدا تەواوی قازانجی ساڵی خوێندنی (2026-2027)ی كۆمەڵگەكەی، پێشكەش بەنەخۆشخانەی هیوا بكات.
راشیگەیاند: ئەمە تەنها بەخشین نییە، بەڵكو چاندنی تۆوی هیوایە لەدڵی ئەو ئازیزانەی كە شەڕی مانەوەیان لەژیان دەكەن، هاوكات دەمانەوێت كلتورێك دروستبكەین بۆ ئەوەی كە دەستڕۆیشتووان و سەرمایەداران هاوكاری و كۆمەكی توشبووانی شێرپەنجەو لێقەوماوان بكەن.
هەرێز ئازاد حەسەن وتیشی: لەسەر راسپاردەی د. تەها رەسوڵ، هەر لەسەرەتای دامەزراندنی كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت-ەوە، بەشێك لەخوێندكاران بە سكۆڵەر شیپی تایبەتی د. تەها رەسوڵ، لەكۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت دەخوێنن، كەبەشێكی زۆریان خوێندكارانی رۆژئاوای كوردستانن و كە لەكاتی ئاوارەبوونیاندا كۆمەڵگەی مارگرێت هاوكاریی كردوون درێژەیان بەخوێندن داوە، جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر خوێندكارمان كە ئێستا پۆلی 12 یان تەواو كردووەو بەرەو زانكۆ دەچن بەسكۆڵەر شیپی تایبەتی د. تەها رەسوڵ خوێندوویانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت، بەهاوكاری دەزگای خێرخوازی كەریمی عەلەكە، كە خاوەندارییەكەی هەر بۆ د. تەها رەسوڵ دەگەڕێتەوە، رۆژانەو مانگانەو ساڵانە هاوكاری بەسەر هەژاراندا دابەشدەكات و لەكاتی لێقەوماندا هاوكاریی پێشكەش بەلێقەوماوان دەكات.
كۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت، لەساڵی 2009 بەشێوەی پەیمانگای پیشەیی دامەزراو لەساڵی 2013 ەوە باخچەو خوێندنگای مارگرێت كرایەوە، ساڵی 2022 ئامادەیی مارگرێت كرایەوەو لەئێستادا لەچوار بەشی سەرەكی پێكدێت، ئەویش دایەنگا، باخچەی ساوایان، خوێندنگەی بنەڕەتی و ئامادەییە، هاوكات 900 خوێندكار لەكواڵێتییەكی بەرزی خوێندندا لە كۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت درێژە بەپڕۆسەی خوێندن دەدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

