riklam

سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی لە خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

کوردستان 12:28 PM - 2026-08-02
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆک بافڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات.

دەقی پەیامەکە...

بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبکەن.

ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین. بە ئەرکی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواکانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket