riklam

قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی چوارقوڕنە دەستپێدەكات

کوردستان 11:36 AM - 2026-08-02
دابەشكردنی زەوی PUKMEDIA

دابەشكردنی زەوی

كوردستان

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری چوارقوڕنە دەستپێدەكات، بۆ ئەو مەبەستەش هەزارو 200 پارچە زەوی ئامادەكراوە.

ئاودێر محەمەد، سەرۆكی شارەوانی چوارقوڕنە رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، وردبینیی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەكۆتا قۆناغدایەو سبەی 3ی 8ی 2026، قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكەین.

وتیشی: لەسنووری چوارقوڕنە دوو هەزارو 600 فەرمانبەر مافی وەرگرتنی زەوییان هەیەو سبەی تیروپشك بۆ ناوی 148 فەرمانبەر دەكرێت، ئەوانەی دیكەش بۆ قوناغەكانی داهاتوو.

سەرۆكی شارەوانی چوارقوڕنە ئەوەشی راگەیاند: بەپێی ئەو ئامادەكارییەی كە كردوومانە، تاوەكو ئێستا هەزارو 200 زەوی ئامادەكراوەو زەوی دیكەش بۆ قۆناغەكانی داهاتوو بەردەستە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket