riklam

کێشەکانی خانەقین و دیالە گەیەندرانە سەرۆککۆمار

کوردستان 11:00 PM - 2026-07-30
سەرۆککۆمار و بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی PUKMEDIA

سەرۆککۆمار و بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی

بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی کێشە و داواکارییەکانی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیالەی گەیاندە سەرۆککۆماری عیراق

کاروان یاروەیس بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە PUKMEDIAی ڕاگەیاند: داواکاری و کێشەکانی شارۆچکەی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای دیالەمان پێشکەش بە نزار ئامیدی سەرۆک کۆماری عیراق کرد.

ئەوەشی وت: لە دیدارەکەدا، بە وردی ڕەوشی شارۆچکەی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیالەمان خستەڕوو،  جەختمان کردەوە کە هەستیاریی ڕەوشی ناوچەکە پێویستی بە پشتیوانی و وەڵامدانەوەیەکی جدی و دڵسۆزانە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە دیدارەکەدا لە ڕێگەی چەندین دۆسیەی وردەوە تاوتوێی کێشە سەرەکییەکانی شارۆچکەی خانەقین و دەوروبەریمان لەگەڵ سەرۆک کۆمار کرد، و چارەسەرە دەستووری و یاساییەکانمان بۆ خستنەڕوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: سوپاسگوزاریی خۆمان دەربڕی بۆ گرنگیپێدان و پەرۆشیی سەرۆک کۆمار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گرنگیدانی بە شارۆچکەی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی تری پارێزگای دیالە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket