riklam

بومەلەرزەیەک لە کەرکوک روویداو هەستی پێکراوە

کوردستان 09:31 PM - 2026-07-30
بومەلەرزە ئاژانسەکان

بومەلەرزە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، تۆمارکردنی بومەلەرزەیەکی بە گوڕی 3.7 پلە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند کە لەلایەن دانیشتووانەوە هەستی پێکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە: ئێوارەی ئەمڕۆ، وێستگەکانی بومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی، بومەلەرزەیەکی سووکیان تۆمارکرد کە نزیکەی (30) کیلومەتر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکووکەوە دوور بوو و گوڕەکەی 3.7 پلە بوو."

ئەوەشی راگەیاند: بومەلەرزەکە لەلایەن ئەو هاووڵاتیانەی لە نزیک ناوچەکەوە دەژین بە ڕوونی هەستی پێکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەستەکە داوای لە هاووڵاتیان کردووە دووربکەونەوە لە هەواڵی ناڕاست و دەنگۆکان و پابەندی ڕێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی بومەلەرزە بن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket