نوێنەری قوباد تاڵەبانی هاوكاريی پزیشكی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی هیوا
کوردستان 12:00 PM - 2026-07-30
PUKMEDIA
نوێنەری قوباد تاڵەبانی هاوكاری پزیشكی دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی هیوا
نوێنەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، بڕێك دەرمان و كەرەستەی پزیشكیی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئیدارەی گشتی، بەردەوام پشتیوانیی نەخۆشخانەی هیوان.
ئەمڕۆ 30ی 7ی 2026، ئارام قزلەریی، نوێنەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، سەردانی نەخۆشخانەی هیوای كردو وێڕای دەستخۆشی لەبەڕێوەبەرو پزیشكان و خۆبەخشان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە، بڕێكی باش دەرمان و كەرەستەی پزیشكی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرد.
راشیگەیاند: داوا لەسەرمایەداران و خاوەن كۆمپانیاكانی دەرمان دەكەم هاوكاری نەخۆشخانەی هیوا و تووشبووانی شێرپەنجە بكەن.
هاوكات دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئیدارەی گشتی، بەردەوام پشتیوانیی نەخۆشخانەی هیوا و خۆبەخشانیان كردووەو زیاتر لە 300 خۆبەخش لەسەر ئەو بڕە پارەیە دەوام دەكەن كە ئیدارەی گشتی بۆی تەرخان كردوون.
راشیگەیاند: بەردەوامین لە خزمەت كردن و لەداهاتوویەكی نزیكدا چەندین جۆری دیكەی پڕۆسەی زانستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە ئەنجامدەدەین، بەتایبەتی چاندنەوەی مۆخی ئێسك، لەكاتێكدا، نەخۆشخانەی هیوا تەنها نەخۆشخانەیە لەسەر ئاستی عیراق كە خزمەت بە تووشووانی تالاسیما دەكات.
دكتۆر یاد نەقشبەندی وتیشی: سوپاسی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم دەكەین و هەوڵەكانی بۆ پشتیوانی لەنەخۆشخانەی هیوا و تووشبووانی شێرپەنجە بەرز دەنرخێنین.
ئاماژەی بەوەشكرد: نەخۆشخانەی هیوا موڵكی گەلەو هیوادارین هەمووان هاوكاربن، بەڵێن دەدەین لەسەر رێچكەی خزمەتكردن بە تووشبووانی شێرپەنجە بەردەوام بین و رێگەنادەین هیچ تووشبوویەكی شێرپەنجە لەهەرێم و عیراق بێ چارەسەر بمێنێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: شانازی بە ستافی نەخۆشخانەی هیواوە دەکەم
04:12 PM - 2026-08-18 -
10 ملیۆن دۆلار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان تەرخان دەکرێت
03:14 PM - 2026-08-18 -
راگهیاندن و هۆشیاری سهرۆكی بنكهی ئهدهبی و رووناكبیریی گهلاوێژ بەسەردەکەنەوە
12:48 PM - 2026-08-18 -
کۆڵۆمبیا.. زیانەکانی بوومەلەرزەکەی 10ی ئاب ئاشکرا کران
09:57 AM - 2026-08-18
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا كۆبووەوە
10:06 PM - 2026-08-18
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داعشی راگەیاند
09:06 PM - 2026-08-18
قوباد تاڵەبانی و کریستیان ئۆلفکە تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
04:10 PM - 2026-08-18
چین شوێن بە ئەڵمانیا لەق دەکات
02:05 PM - 2026-08-18
زۆرترین خوێنراو
-
چین شوێن بە ئەڵمانیا لەق دەکات
جیهان 02:05 PM - 2026-08-18 -
راگهیاندن و هۆشیاری سهرۆكی بنكهی ئهدهبی و رووناكبیریی گهلاوێژ بەسەردەکەنەوە
ی ن ک 12:48 PM - 2026-08-18 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی تەحسین چیچۆ
پرسەنامە 12:23 PM - 2026-08-18 -
نهتهوه یهكگرتووهكان نیگهرانه له كوژراون و برینداربوون و رفاندنی كارمهندهكانی
جیهان 12:21 PM - 2026-08-18 -
ئاگرەکەی تانجەرۆ 41 برینداری لێکەوتەوە
کوردستان 10:27 AM - 2026-08-18 -
زیانی سیاسهتی نهگۆڕ..!
بیروڕا 10:02 AM - 2026-08-18 -
کۆڵۆمبیا.. زیانەکانی بوومەلەرزەکەی 10ی ئاب ئاشکرا کران
جیهان 09:57 AM - 2026-08-18 -
دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستیپێكرد
کوردستان 09:06 AM - 2026-08-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

