riklam

دەستەی راگەیاندن: خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک لە عیراق کارا کرا

عیراق 08:56 AM - 2026-07-29
ئینتەرنێتی ستارلینک میدیاکان

ئینتەرنێتی ستارلینک

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق، ئاشکرای دەکات خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک بە رەسمی و بەشێوەیەکی کردەیی لە عیراق کارا کرا، کە خێرایی داگرتی  لەنێوان 25 بۆ 220 مێگابتە لە چرکەیەکدا و چاوەڕوانیش دەکرێت نرخی بەشداری مانگانەی سەروی 50 دۆلار بێت.

ئەمڕۆ 29ی7ی2026، بەلیغ ئەبو کلل سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق، لە راگەیەندراوێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی ستارلینک بە کردەیی لە عیراق کارا کرا.

ئەم راگەیەندراوە، هاوکاتە لەگەڵ تەواوکردنی رێکارەکانی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتەکە، کە ماوەی چەندین مانگی خایاند و لەمەودوا هاووڵاتیانی عیراق، دەتوانن لەچوارچێوەی رێنماییەکان سود لە خزمەتگوزارییەکە وەربگرن.

ستارلینک خزمەتگوزاری دابینکردنی ئینتەرنێتە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیسئێکسی ئیلۆن مەسکەوە پەرەی پێدراوە، ئامانجی ئەوەیە ئینتەرنێتێکی خێرا بۆ هەموو جیهان دابین بکات بە تایبەت لە ناوچە دوورەدەستەکان و ئەو شوێنانەی هێڵی ئینتەرنێتیان پێناگات.

تاوەکو ئێستا سپەیسئێکس سێ هەزار و 500 مانگی دەستکردی ستارلینکی هەلداوەتە خولگەی زەوییەوە ئامانجی ئەوەیە بیکاتە 42 هەزار مانگی دەستکرد.
مانگە دەستکردەکانی ستارلینک لە خولگەی نزمی زەویدا دەخولێنەوە و بەمەش راستەوخۆ دەتوانن بگەنە بەکارهێنەران.

خێرایی ستارلینک و خێرایی داگرتی ستارلینک لەنێوان 25 بۆ 220 مێگابتە لە چرکەیەکدا، چاوەڕوانیش دەکرێت، نرخی مانگانەی زیاتر لە 50 دۆلار بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket