ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عیراق
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عیراقدا
چەندین ئاماری گرنگ لەبارەی ماددەی هۆشبەر خرایەڕوو، کە دەستبەسەرداگرتنی ماددەی
هۆشبەر و دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەری تێدایە، بەمەبەستی رێگریکردن لە
بڵاوبونەوەی، کەلەگرنگترین خاڵدا بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی عیراق رایگەیاند: زیاتر
لە 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەر کراون.
بەیانی ئەمڕۆ 27-7-2026 دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆی عیراق
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا عەمید عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: بۆ رووبەرووبونەوەی بەڵای ماددەی هۆشبەر بەرۆحی
یەک تیم کاردەکەین و جیاوازی نییە لەنێوان پارێزگاکان و دەزگا ئەمنییەکاندا و
هەماهەنگ بووین لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی.
وتیشی: لە
ئۆپەراسیۆنێکدا بەشەو رۆژ کارێکی چڕ و پڕ کراوە، کە توانیومانە تۆڕێکی نێودەوڵەتی
ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەین کە خاکی عیراقی بۆ گواستنەوەی مادەی هۆشبەر و
کارتێکەرە مێشکییەکان بەکاردەهێنا بۆ وڵاتێکی دراوسێ، تێیدا 38 کیلۆگرام کریستاڵ،
لەتایەی ئۆتۆمبێلدا دەستیبەسەرداگیراوە.
هاوکات ئەوەشی
وت: لە 2023ەوە تا ئێستا 16 تۆن و 800 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوەو
380 فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەرچووە لەگەڵ 150 فەرمانی
زیندانی هەتا هەتایی، لەگەڵیدا 190 فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتیمان بۆ
بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەرکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد: 16 ناوەندی
چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەرمان دامەزراندووە، کەتێیدا 9 هەزار و 500
کەس وەرگیراون بەمەبەستی چارەسەرو زیاتر لە 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون و بەتەواوی تێیان
پەڕاندووە.
ئەوەشی راگەیاند: کە عیراق
لە ئاستی وڵاتانی ناوچەکە لە پلەی یەکەمدایە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

