حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئاشکرای کرد بانكی ناوەندی عیراق و
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەیشتنە رێككەوتوون و حەوت بانكی عیراق سزایان لەسەر
هەڵدەگیرێت و مامەڵە بە دۆلارەوە دەكەن.
سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە بارەی هەڵگرتنی سزای سەر بانقەکان،
رایگەیاند: ئامادەکردن و گەڕانەوەی حەوت بانکی عیراقی بۆ نێو کەناڵەکانی ناردن و
مامەڵەی بانکیی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک سەرەتایەک بۆ گەڕانەوەی شایستەیی و
توانایان بۆ مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی
پابەندبوون و حوکمڕانی، دووپاتکردنەوەی سەرکەوتنی ئەو رێبازە چاکسازییە داراییەیە
کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، هاوکات متمانە بە کەرتی بانکیی عیراق بەهێزتر دەکات و
ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە: بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی
چاکسازییە دارایی و بانکییەکان، و چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و حوکمڕانی، بەو
شێوەیەی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق دەکات و پێگەی ئابووریی وڵات لەسەر
ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەرزتر دەکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عیراق دەشڵیت: ئەو بانكانە دوای تەواوكردنی
پێداویستیەكانی پابەندبوون سزایان لەسەر هەڵگیراوە، هەروەها ئەم هەنگاوە متمانە بە
کەرتی بانکی عیراق بەهێز دەکات و ئاسۆی ئابوری نیشتمانی فراوان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

