دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە حەوت موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە و قەرەداغ
کوردستان 11:40 AM - 2026-07-17
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە حەوت موشەک هێرشکرایە سەر گوندەکانی زڕگوێزەڵە، قسرد و ناوچەی قەرەداغ.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد، سەعات 6:20ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بە حەوت موشەک هێرشکراوەتە سەر چەند شوێنێکی جیاواز.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنی کەوتنی موشەکەکان بەم شێوەیەیە:
گوندی زڕگوێزەڵە: بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج.
گوندی قسرد: یەک موشەک لەم گوندە کەوتووەتە خوارەوە.
نزیک گردی کوپان لە قەرەداغ: بە دوو موشەک کراوەتە ئامانج و بەدواداچوونەکان بەردەوامن.
هاوکات، دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانیان لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکانن و بەدواداچوونی ورد و بەردەوام ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی زانین و دەستنیشانکردنی قەبارەی تەواوی زیانە گیانی و مادییەکان کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتوونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

