مەزهەرى خالقی: مام جەلال و هێرۆخان خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵی کلتووری بوون
کوردستان 04:34 PM - 2026-07-16
راگەیاندنى مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەیەکى دیدارەکە
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەباشان، پێشوازیان لە
مامۆستا و هونەرمەندی ناودار و پایەبەرزی گەلی کورد، مامۆستا مەزهەری خالقی کرد.
ئەمڕۆ 16ى7ى2026 مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دەباشان،
پێشوازیان لە مامۆستا و هونەرمەندی ناودار و پایەبەرزی گەلی کورد، مامۆستا مەزهەری
خالقی، بەڕێوەبەری خۆبەخشی ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گەرمی
بەخێرهاتنی مامۆستا مەزهەری خالقی یان کرد و ستایشی کار و کۆششە بێوچانەکانیان کرد
وەک بەڕێوەبەری خۆبەخشی ئینستیتیوتی کەلەپووری کوردی ، مەکتەبی سکرتارییەت
روونیانکردەوە: کە مامۆستا مەزهەری خالقی تەنها قوتابخانەیەکی گەورەی گۆرانی و
مۆسیقای کوردی نییە، بەڵکو لە ڕێگەی دامەزراوەکەیەوە بووەتە ئاڵا هەڵگری گەلەکەی
لە بوارەکانی فۆلکلۆر، زاراوەکان، حەیران، لاوک و تەواوی پێکهاتە کولتوورییەکانی
ناوچە جیاجیاکانی کوردستان، کە ئەمەش خزمەتێکی کەم وێنەیە بە نەوەکانی ئێستا و
داهاتوو.
لای خۆیەوە، مامۆستا مەزهەری خالقی بە شکۆ و پێزانینێکی قووڵەوە باسی
لە یادەوەرییە هاوبەشەکان و پەیوەندییە مێژووییەکانی خۆی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کردوو رایگەیاند "سەرۆک
مام جەلال و هێرۆ خان تەنها دوو سەرکردەی گەورەی سیاسی و خەباتگێڕ نەبوون، بەڵکو
خاوەنی جیهانبینییەکی قووڵ و فراوان بوون بۆ ناسنامە و کلتووری گەلەکەیان، ئەوان
هەمیشە بە دیدێکی جیاواز و دڵسۆزانەوە تەماشای داهێنەران، هونەرمەندان و
نووسەرانیان دەکرد و پشتگیرییەکی بێسنووریان پێشکەش بە پاراستنی فۆلکلۆر و رەسەنایەتی
کوردی دەکرد، بە تایبەت لە دامەزراندن و بەردەوامبوونی پڕۆژە رۆشنبیرییەکاندا."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

