لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات
عیراق 09:59 PM - 2026-07-15
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەمڕۆ 15ی7ی2026، لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،
تاوتوێی هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کرد، بۆ ئەوەی
بەشێوەیەک دابڕێژرێتەوە، دادپەروەری تێدا بێت و لە ئاست ویستی هێزە ئەمنییەکاندا
بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، تیمێکی
تایبەتمەند لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار "هاتف فاهم
کسار" و بە ئامادەبوونی ئەندامانی تیمەکە کۆبووەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوێکردن و ئامادەکردنی پرۆژە یاسای هەمواری
دووەمی یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ی خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ
بوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ،سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینی و
جێگرەکەی، یاریدەدەری
وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی سەرچاوە
مرۆییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ، یاریدەدەری
بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی فەرمانبەرانی
شارستانی و خانەنشینی لە وەزارەتەکەدا. بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر تێبینی و پێشنیارەکانی تایبەت بە
یاساکە کرا و گوێ لە بۆچوون و پێشنیازی تەکنیکی و یاسایی لایەنە تایبەتمەندەکان
گیرا.
ئامانجی کۆبوونەوەکەش بۆ ئەوە بوو پرۆژە یاساکە بەشێوەیەک
دابڕێژرێتەوە، کە یاسایی و دادپەروەرانە بێت، هەروەها لەگەڵ ویست و خزمەتی کارمەندانی
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبەرچاو بگرێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، چەند راسپاردەیەک خرایە روو، لەوانە درێژەدان
بەم جۆرە کۆبوونەوانە و ئامادەکردنی
ڕەشنووسی کۆتایی و بەرزکردنەوەی بۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، بەمەبەستی
گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانی هەموارەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

