نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
جیهان 05:10 PM - 2026-07-06
PUKMEDIA
کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین
ئەمڕۆ دووشەممە
6ی7ی2026، رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی
کەرکوک، بە نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندێکی
نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین کرد.
لە یەکەم رۆژی
کۆڕبەندەکەدا، رەوەند مەلا مەحمود وتاری رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی
پێشکەش کرد و لە سەرەتای
وتارەکەیدا، تیشکی خستە سەر مێژووی پڕ قوربانیدانی گەلی کورد وەک نەتەوەیەک، کەڕووبەڕوی
دڕندانەترین شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیاباران و تەعریب بووەتەوە.
نوێنەری یەکێتی
جەختی لەوەشکردەوە، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1975 لەسەر دەستی سەرۆک
مام جەلال، وەک زەروورەتێکی مێژوویی و هێزێکی چەپ لەپێناو ئازادیدا پێکهێنرا،
ئاماژەی بەوەشدا کە یەکێتی لە خەباتی رزگاری نیشتماندا، خاوەنی زۆرترین شەهید و
قوربانییە لە کوردستان و ئەمڕۆش یەکێتی وەک حزبێکی کاریگەری هەرێم و عیراق و
ناوچەکە، بەڕابەرایەتیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هەمان رێباز درێژە بە
خەبات دەدات لەپێناو دادپەروەری، پێشکەوتن و خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
لە بەشێکی تری
وتارەکەیدا کە تەرخان کرابوو بۆ دۆخی ئێستای گەشەی هێزە چەپەکان لە جیهانی عەرەبی
و داهاتوویان،
رەوەند مەلا
مەحمود رۆڵی ئابووری و تەکنەلۆژیی کۆماری میلیی چین-ی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
بەرز نرخاند، بەتایبەتی ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی چین کرد لە بوارەکانی وزەی خۆر
و بونیادنانەوەی ژێرخان و کەرتی ئۆتۆمبێلدا و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی
هەژاری و پەرەپێدانی ئابووری وەسفیکرد، لە کۆتاییشدا خواستی یەکێتیی بۆ
بەهێزکردنی پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی نێوان یەکێتی و حزبی کۆمۆنیستی چین
و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی چین لە بواری نوسازی و کەمکردنەوەی هەژاری
دووپاتکردەوە.
کۆڕبەندەکە کە
لە رۆژانی 6 بۆ 14ی ئەم مانگە لە پەکینی پایتەخت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی
پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی کۆمۆنیستی چینەوە بەئامادەبوونی
سەرکردایەتیی حیزبە چەپەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ئاسیا و ئەفریقا، لەژێر ناوی
سیمیناری نێودەوڵەتی سەبارەت بە بیرۆکەکانی شی جینپینگ بۆ سۆسیالیزمی تایبەت بە
خەسڵەتە چینییەکان لە سەردەمی نوێ و جیهان بەڕێوەدەچێت و تەوەرە سەرەکییەکانی
بریتین لە ڕێگای گەیشتن بە نوێسازی، وانە و ئەزموونەکانی چین لە تیۆری و پراکتیکدا
بۆ کەمکردنەوەی هەژاری.
ئامانجی
سەرەکیی ئەم کۆڕبەندە، قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بیروڕا و
متمانەی سیاسییە لەنێوان حزبی کۆمۆنیستی چین و حیزبە چەپەکان و ئاشناکردنی ئەو
حزبانەیە بە دوایین دەرەنجامە تیۆرییەکان و ئەزموونە زیندووەکانی نوێسازی بە
شێوازی چینی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

