ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06
راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران
وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى پەرلەمان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و
خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات.
فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق کارنامەی
یەکەم دانیشتنی لە وەرزی دووەمی یاسادانان - ساڵی یەکەمی یاسادانان بڵاوکردەوە، کە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 6ى تەممووزی 2026 سەعات یەکى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، کارنامەکە لە 4 بڕگە
پێکدێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە بریتین لە:
پێشنیازەیاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، هەموارکردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان،
هەموارکردنی یاسای پارێزەرایەتی و پێشنیازەیاسای پارەدارکردنی بەهێزکردنی سیستمی
بەرگریی ئاسمانیی عیراق.
کارنامەی دانیشتنەکە دەنگدان بۆ تەواوکردنی کابینەی وزاریی نوێ
لەخۆناگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا 9 وەزارەت بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن و
وەزیرەکانیان نەیانتوانیوە متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنن لەو دانیشتنەی کە لە 14ی
ئایاری 2026 بۆ دەنگدان لەسەر حکومەت بەڕێوەچوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

