دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد
کوردستان 12:48 PM - 2026-07-02
ميدياكان
دادگایی كردنی عەجاج، جەلادەكەی نوگرەسەلمان
دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق، بڕیاری سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كرد، كەپێشتر لەلایەن دادگای رەسافەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ ناوبراو دەركرابوو، هاوكات بەپێی بڕیاری دادگا، دۆسيیەی عەجاج رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت.
ئەمڕۆ 2ی 7ی 2026، دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق سزای لەسێدارەدانی عەجاجی پەسند كردو رایگەیاند: عەجاجی جەلادی ئەنفال، تاوانی كۆمەڵكوژی ئەنجامداوە.
هاوكات بەپێی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی عیراق، دۆسیەی عەجاج رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار دەكرێت بۆ ئەوەی مەرسومی كۆماریی بۆ لەسێدارەكانی دەربكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 14ی5ی2026 دووەم دانیشتنی دادگایی كردنی عەجاج، جەلادەكەی نوگرە سەلمان لەدادگای رەسافە لەبەغداد بەڕێوەچوو، دادگاكە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ عەجاج دەركرد.
پاش بڕیارەكەش، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق رایگەیاند: بڕیارەكەی دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق، لەسەر بنەمای بەشداریكردنی عەجاج لەتاوانەكانی كۆمەڵكوژی دژی دەستگیركراوانی كورد لەبیابانی سەماوە دراوە، كە تێیدا هەزاران كەس بوونە قوربانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: عەجاج سیاسەتی دڕندانەی دژی هەزار و 68 هاووڵاتی ئەنفالكراو پەیڕەو كردووە، كە پێكهاتبوون لە ژن و منداڵ و بەساڵاچووان، هەروەها جەختی لەوە كردەوە، سزاكە بەپێی ماددەكانی 11، 12، 15 و 24 لە یاسای دادگای باڵای تاوانەكان دەركراوە و هیچ بوارێكی تری بۆ تانەدان نەهێشتووەتەوە.
جێی ئاماژەیە، 7ی 5ی 2026، بەئامادەبوونی دەیان شایەتحاڵ و كەسوكاری ئەنفالكراوان، یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی) لەدادگای رەسافە لەبەغداد بەڕێوەچوو.
تاوانبار عەجاج ئەحمەد حەردان، یەكێك بووە لەسەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لەپارێزگای سەماوە لەباشوری عیراق و رۆژی 31ی 7ی 2025، هەواڵی دەستگیركردنی لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی پێشووی عیراقەوە راگەیەندراو داواش لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كرا پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

