هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
کوردستان 10:01 AM - 2026-06-29
PUKMEDIA
دینارى عیراقى
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى
سیاسى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ دەستیپێکرد و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێکى
وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە.
ئەحمەد مام رەسوڵ بەڕێوەبەرى گشتى
خزمەتگوزارییەکان لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و
ئەندامى وەفدەکە راگەیاند: بە مەبەستى دەستەبەرکردنى مافە دەستوورى و یاساییەکانى
قوربانیانى خەڵکى کوردستان لە سەردەمى رژێمى بەعسدا، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ
چارەسەرى گرفتەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ.
وتیشى: لەماوەى رابردوودا بەهەوڵى نوێنەرانى
کورد لە بەغداد توانرا یاساى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسیى عیراق لە بەرژەوەندى
زیندانیانى سیاسیى هەرێمى کوردستان هەمواربکرێتەوە.
راشیگەیاند: بۆ جێبەجێکردنى ئەو یاسایە و
دەستەبەرکردنى تەواوى مافى قوربانیانى خەڵکى کوردستان دوو رۆژە وەفدێکى هەرێمى
کوردستان بەسەرۆکایەتى وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە و لەگەڵ
لێپرسراوانى حکومەتى فیدراڵدا کۆدەبێتەوە.
باسى لەوەشکرد: ئەوەى پەیوەندى بە زیندانیانى
سیاسى هەرێمى کوردستانەوە هەیە، بە گوێرەى هەموارکردنى یاساکەى عیراق پێویستە
مووچەکانیان هاوشێوەى تەواوى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عیراق بێت، لەگەڵ
پشتڕاستکردنەوە و تۆمارکردنى ناوى هەموو ئەو زیندانیانەى کە تا ئێستا مووچەیان بۆ
دەرنەچووە.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

