سەعدی پیرە: ئەوەی پارتی لەبەغداد دەیەوێت با لەهەرێم جێبەجێی بکات
کوردستان 05:10 PM - 2026-06-27
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کە لەئێستادا هاوپەیمانێتی لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەیە، هاوشێوەی پارتی
دیموکراتی کوردستان خاوەنی 39 کورسییە و داوای شەراکەتی راستەقینە لە پێکهێنانی
حکومەتی داهاتوودا دەکات و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت: دیارە لای
پارتی هەر کارێک لەبەرژەوەندی خۆیاندا بێت و یەکێتی بیکات شەراکەتی راستەقینەیە،
بەوشێوازە بیرکردنەوەیەش حکومەت پێکنایەت.
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: ئەوەی لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان روودەدات خراپە و لەخۆبایی بوون وایکردووە،
کە پەیوەندی نێوان لایەنەکان بەرەو خراپتر بڕوات و خەریکە دەگاتە مریشکە رەشە و
دەرکەوتووە تەنها خۆمان نەیاری خۆمانین.
راشیگەیاند:
لەکۆبوونەوەی رابردووی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا
تەئکیدمان لەسەر ئەوە کردەوە، کە یەکێتی ئامادەیە بۆ چارەسەری بارودۆخی هەرێم و کێشەی
پەرلەمان، هەروەها تەئکید لەوە کراوەتەوە کە یەکێتی ئامادەیە لەسەر شەراکەتی
راستەقینە حکومەت پێکبهێنرێت، بەڵام دیارە لای پارتی هەر کارێک لەبەرژەوەندی
خۆیاندا بێت و یەکێتی بیکات ئەوە شەراکەتی راستەقینەیە، بەڵام یەکێتی شەراکەتی
لەحکومەت بەواتا راستییەکەی دەیەوێت.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی برادەرانی پارتی لەبەغداد
داوای دەکەن با لەهەرێم جێبەجێی بکەن، چونکە پارتی هاوشێوەی هەرێم لەبەغداش زۆرینە
نییە، بۆیە دەبێت پارتی لەوە تێبگات کە یەکێتی ئێستا لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانێتی
هەیە و خاوەنی 39 کورسییە، کورسییەکانی لەگەڵ پارتی وەک یەکن و پێویستە نیوەی
حکومەتی داهاتوو بۆ یەکێتی بێت و ئەمەش مافێکی رەوای یەکێتییە.
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێتی لەدووبارەبوونەوەی هەڵبژاردن ناترسێت و بارودۆخی یەکێتی
ئێستا لە ساڵی پێشوو باشترە، بەڵام پێمان وایە هەڵبژاردن نابێتە کلیلی چارەسەری
کێشەکان، چونکە ئیرادەیەک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها هەست نەکردنە بە
بەرپرسیارییەتی، ئەمەش قەوارەی هەرێم دەخاتە مەترسییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

