سوپای ئیسرائیل: چوار سەربازمان لە باشوری لوبنان بریندار بوون
جیهان 12:15 PM - 2026-06-26
AFP
هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری لوبنان
سوپای ئیسرائیل برینداربوونی چوار ئەفسەر و سەربازی وڵاتەکەی لە
باشوری لوبنان راگەیاند و میدیاکانی لوبنانیش ئاشکرای دەکەن، ئیسرائیل دوو هێرشی
ئاسمانی ئەنجامداوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، لە ئەنجامی
ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لەگەڵ چەکدارێکدا لە باشووری لوبنان، چوار سەربازیان
بریندار بوون کە دووانیان ئەفسەرن.
بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر
گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و کەسوکاریشیان لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە.
هاوکات، میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردووەکە بەیانی ئەمڕۆ 26ی6ی2026، فڕۆکە
جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و تێیدا دەوروبەری شارۆچکەی
نەبتیەی فەوقا- یان لە باشوری لوبنان بۆردومان کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل لە 2ی3ی2026
تاوەکو ئاگربەستی 16ی4ی2026، هێرشی چڕی کردە سەر لوبنان، چەندین جاریش ئاگر بەست
درێژ کراوەتەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، یەکێکە لە پرسە ئاڵۆزەکانی
رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

