سەرۆک بافڵ: فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل دەرفەتێکە گەنجان خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە
کوردستان 09:50 PM - 2026-06-20
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک بافڵ
وێنەیەکى سەرۆک بافڵ لە فێستیڤاڵەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل
کرد، کە لەلایەن دامەزراوەی (ڤیم)ـەوە رێکخرابوو.
سەرۆک بافڵ پاش ئەوەی بینەری
فیلمەکان بوو، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی خاتوو لاڤە حیکمەت، سەرۆکی فێستیڤاڵی
فیلمی کوردیی مۆبایل و رێکخەران و بەشداربووان کرد کە فێستیڤاڵەکەیان بە ئاستێکی
بەرز رێکخستووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەمە
دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی ئەو گەنجانەی ئارەزوومەندی ئەم بوارەن، تاوەکو
خولیاکانیان ببێتە پڕۆژە و ببنە بەشێک لە گەشەپێدانی وڵات.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەنجان دەربڕی و خەڵاتی بەسەر یەکەمەکانی فێستیڤاڵ و
بەشداربوواندا دابەشکرد، هەروەها هیوای خواست ئەم هەنگاوانە ببنە هاندەرێکی باشتر
بۆ گەشەپێدانی بواری فیلم و سینەما لە هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

