ئەمریکا لە جەنگی ئێراندا 132 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە
جیهان 01:41 PM - 2026-06-20
میدیاکان
جەنگی ئەمریکا و ئێران
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، لە جەنگی
39 رۆژەدا، ئەمریکا 132 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و 13 سەربازیشی کوژراوە، هاوکات
بەهۆی جەنگەکەوە زیاتر لە حەوت هەزار کەس کوژراون و نرخی کاڵا و سوتەمەنیش
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، جەنگی نێوان
ئەمریكا و ئێران كارەساتێكی گەورەی دارایی و مرۆیی بۆ واشنتۆن و ناوچەكە
لێكەوتووەتەوە و تائێستا تێچووی گشتیی ئەو جەنگە لەسەر ئەمریكا 132 ملیار دۆلاری
تێپەڕاندووە كە 29 ملیار دۆلاری تەنها خەرجیی سەربازیی راستەوخۆ بووە بۆ
بۆردومانەكان و چاككردنەوەی بنكە سەربازییە زیانلێكەوتووەكان.
پەیوەست بە زیانە
مرۆییەکانیش، رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە،13 سەربازی ئەمریكا و 26 ئیسرائیلی و سێ
هەزار و 500 ئێرانی و سێ هەزار و 700 كەسیش لە لوبنان كوژراون، کە کۆی گشتیان
دەگاتە حەوت هەزار و 239 کەس.
بەپێی راپۆرتەكە لەسەر ئاستی ئابوری، ئاڵۆزییەكانی گەروی هورمز و
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، باری دارایی خەڵكی ئەمریكای قورستركردووە و هەر خێزانێك
بە تێكڕا 460 دۆلار زیانی بەركەوتووە بەهۆی گرانبوونی سوتەمەنی، چونکە نرخی بەنزین لە نزیکەی 2.98 دۆلارەوە
بۆ 4.00 دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک بەرزبووەوە، ئەمەش بە تێکڕای مامناوەند 460 دۆلار
زیاتر لە سەر خێزانە ئەمریکییەکان كەوتووە، ئەمە جگە لەوەی بەهۆی داخستنی گەروی
هورمز، نرخی کاڵا و پێویستییەکانی بیناسازی لە وڵاتانی ناوچەکە بەرزبوونەوەی
بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

