مەڵبەندی دیراساتی گشتی سیمینارێكی بۆ بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سازكرد
کوردستان 05:55 PM - 2026-06-18
تایبەت
وێنەیەکى کاتى سیمینارەکە
لە درێژەی زنجیرە سیمینارەكانی "ناوەندی لێكۆڵینەوەی
ستراتیجی" مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 18/6/2026، (ئەحمەد
موفتی)، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بابەتێكی
لەبارەی "بایەخی غازی سروشتی لە هاوكێشە جیۆپۆلەتیكییەكانی ناوچەكەدا"
پێشكەش كرد.
لە سیمینارەكەدا، كە (د. یوسف گۆران) لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی
گشتی و (د. ئومێد رەفیق) لێپرسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی مەڵبەند و
ژمارەیەك لە توێژەران و ئەكادیمیستان و پسپۆڕانی بوارەكە ئامادەی بوون، (ئەحمەد
موفتی) باسی لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد
بۆ كەرتی غازی سروشتی و هەروەها سیاسەتی تازەی وڵاتانی ناوچەكە و وڵاتانی زلهێزی
بەرامبەر ئەم كەرتە روون كردەوە.
لە درێژەی وتەكانیدا ئەوەی بە بیرهێنایەوە كە "لە نێوەندی
هاوكێشە ئاڵۆزە جیۆپۆلەتیكییەكانی ناوچەكەدا بەهۆی جەنگ و ململانێ تازە
سەرهەڵداوەكانەوە بایەخی غازی سروشتی هەڵكشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، كە
خۆشبەختانە بەهۆی سیاسەتی دروستی ستراتیجییانەی رابردووی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستانەوە بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ و تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم بە
سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانى، تواندرا ئەم سامانە بەنرخە لە خزمەتی هەرێمی كوردستان
و تەواوی گەلانی عیراق بەكاربهێنرێت".
هەروەها، بە گرنگییەوە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە "پێویستە بە
هەموو لایەكمان پارێزگاری لەم سیاسەتە نیشتمانییەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بكەین، كە بەشێوەیەكی هاوسەنگ و دیراسەتكراو داڕێژراوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

