سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
عیراق 05:32 PM - 2026-06-15
راگەیاندنی سەرۆککۆمار
نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار
سەرۆککۆماری عیراق لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی یادی 157 ساڵەی دامەزراندنی رۆژنامەگەری عیراقی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنوسانی عیراق دەکات و دەشڵێت: بەوپەڕی شانازییەوە یادی شەهیدانی رۆژنامەگەری عیراقی دەکەینەوە.
دەقی راگەیەندراوەکە...
بەبۆنەی یادی 157ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی عێراقی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خێزانی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن لە عێراق دەکەم، و دەستخۆشی لە ڕۆڵە نیشتمانی و پیشەییەکەیان دەکەم لە گواستنەوەی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی هاووڵاتیان و بەشداریکردنیان لە چەسپاندنی هۆشیاریی گشتی و پشتگیریکردنی کاروانی دیموکراسی.
دووپاتی پاڵپشتیی خۆمان دەکەینەوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ کارکردنی ڕۆژنامەنووسان، و توانادارکردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەرکە پیشەییەکانیان بە ئازادی و بەرپرسیارێتی، وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە چەسپاندنی دیموکراسیدا.
لەم بۆنەیەدا، بەوپەڕی شانازییەوە یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەریی عێراقی دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بەخت کرد لە پێناو بەرگریکردن لە ڕاستی و وشەی ئازاد، تا قوربانییەکانیان لە یادەوەریی نیشتماندا بە نەمری بمێنێتەوە و ببێتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئێمە پشتبەستوو دەبین بە ڕاگەیاندنی پیشەیی بۆ بەردەوامبوون لە گێڕانی ڕۆڵی خۆی لە چەسپاندنی متمانە لەنێوان کۆمەڵگە و دامەزراوەکانیدا و ڕووبەڕووبوونەوەی وتاری ڕق و کینە و چەواشەکاری، و بەشداریکردن لە بنیاتنانی داهاتوویەک کە شایستەی هەموو
عێراقییەکان بێت.
نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
10:13 AM - 2026-08-24 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
12:09 PM - 2026-08-24
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
10:57 AM - 2026-08-24
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:32 AM - 2026-08-24
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
جیهان 05:44 PM - 2026-08-23 -
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23





.jpg)

دابەزێنە

