لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09
واع
خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون
وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاشكرای دەکات: لەئەمساڵدا 145 کەس توشی تای خوێنبەربوون
و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، وەزارەتی کشتوکاڵی فیدڕاڵیش ژوورێکی ئۆپراسیۆن بۆ
چاودێریکردنی حاڵەتەکانی توشبوون پێکدەهێنیت.
سەیف یوسف، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا
ئاشکرای کرد، کە لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتی 145 حاڵەتی
توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە.
دەشڵیت: نۆ کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بەوەشکردووە: تەنیا لەیەک هەفتەدا ، 40 حاڵەتی
نوێی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، لەو ماوەیەدا حاڵەتێکی
گیانلەدەستدانیش هەبووە، ئەمەش نیشانەی خێرایی بڵاوبوونەوەی پەتایەکە لە ناوچە
جیاوازەکاندا لە ماوەیەکی کورتدا.
لەلایەکی دیکەوە، میساق عەبدولحسێن خەفاجی، بریکاری تەکنیکیی وەزارەتی
کشتوکاڵ، ڕایگەیاند: ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بەدواداچوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای
خوێنبەربوون پێکهێنراوە و یەکەم کۆبوونەوەمان ئەنجامدا، کەژمارەیەک لە پسپۆڕان و
لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
خەفاجی ئاماژەی بەوەش کرد لە کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوە بە دۆخی
گشتیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و حاڵەتە تۆمارکراوەکاندا کراوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
10:13 AM - 2026-08-24 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
12:09 PM - 2026-08-24
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
10:57 AM - 2026-08-24
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:32 AM - 2026-08-24
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
جیهان 05:44 PM - 2026-08-23 -
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23





.jpg)

دابەزێنە

