مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لەگەڵ سێ ناوەندی گرنگی تورکیا کۆدەبێتەوە
ی ن ک 08:29 PM - 2026-06-07
مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی
مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لەگەڵ سێ ناوەندی گرنگی تورکیا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتی لە سلێمانی دكتۆر یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی ، بەئامادەبوونی د.ئومێد ڕەفیق لێپراسراوی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیجی و سانا نەوزاد توێژەر، لەگەڵ هەریەك لە د.قادر تەمیز سەرۆكی سەنتەریدیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەراست ORSAM و د. سەرحان ئافەجان سەرۆكی سەنتەری دیراساتی ئێرانی ئیرام İRAM و محەمەد ئاڵەجا، نوێنەری سەنتەری دیراساتی سیاسی، ئابوری و كۆمەڵایەتی (SETA)، توركیا كۆبوونەوە.
لە دیدارەكەدا دواین گۆڕانكاری و پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە و عیراق و دۆخی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو هەرێمی كوردستان و پەیوەندی ئەنقەرە و سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە كرا، هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی سەنتەرەكانی توێژینەوە و پتەوكردنی پەیوەندیی و هاوكاری نێوان سەنتەری توێژینەوەی ئایندەی ، و مەڵبەندی دیراساتی گشتی لەگەڵ ئەو سەنتەرانەیا كرایەوە بەئاراستەی خزمەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی و هەرێم و پتە كردنی هەوڵەكان بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەكەدا كرایەوە.
سەرنج و روانگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ناو هەرێم و پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداد و لەگەڵ توركیا و هەوڵەكانی یەكێتی بۆ سەقامگیری ناوچەكە لەشەڕی ئەمریكا-ئیسڕائیل لەگەڵ ئێراندا لەلایەك و لەلایەكی تر ڕۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپڕۆسەی ئاشتی و مەراسیمی چەك دانای پەكەكە و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ پێكهاتەكانی تردا بەتایبەت توركمان لەكەركوك وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك كە رەنگدانەوەی پرەنسیپی پێكەوەژیانە، لەلایەن وەفدی سەنتەرەكانی توێژینەوەی توركیاوە بەرزنرخێنران.
لای خۆیانەوە جەختیان لەسەر كار و پڕۆژەی هاوبەش لەبوارە ئەكادیمی و توێژینەوە و كۆنفرانس و دیداری هاوبەش كردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

