نزار ئامێدى پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد
عیراق 09:07 PM - 2026-06-06
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆککۆمارى عیراق
وێنەیەکى دیدارەکە
ئەمڕۆ شەممە 6ی 6ی 2026 نزار ئامێدی سەرۆککۆمارى
عیراق لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە خولی دووەمی کۆڕبەندی ئابووریی دێڵفی کە لە
شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، پێشوازیکرد لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری
تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە.
لە میانی دیدارەکەدا کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی
هاوبەش تاوتوێ کرا، بەتایبەتی بابەتی ژینگەیی و ئابووری، هەروەها لە دیدارەکەدا هەردوولا
پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و تورکیا و رێگاکانی گەشەپێدانیان
کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی یەکتر، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی
هەماهەنگی و دیالۆگ کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی
ئاستەنگەکان.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێگاکانی
پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری، هاندانی وەبەرهێنان، و ئاڵوگۆڕی شارەزایی، هاوسەنگ
بوون لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە
کرا و جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هەوڵەکان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە
ژینگەییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا و پەسەندکردنی سیاسەتی گەشەپێدانی بەردەوام کە
بەشدارە لە پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و بەدیهێنانی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
10:13 AM - 2026-08-24 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
کەرکوک.. کەمیی کارەبای نیشتمانی هاووڵاتییانی بێزارکردووە
12:09 PM - 2026-08-24
لابردنی سفرەکانى دینار و بەرزبوونەوەی دۆلار ئابووریی عیراق بەرەو کوێ دەبات؟
10:57 AM - 2026-08-24
188هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:32 AM - 2026-08-24
ئەمڕۆ هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت
09:27 AM - 2026-08-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 -
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
جیهان 05:44 PM - 2026-08-23 -
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23





.jpg)

دابەزێنە

