مەكتەبی سیاسیی پارتی: لەیادی یەكێتیدا جەخت لەتەبایی نێوان هێزو لایەنەكان دەكەینەوە
کوردستان 08:20 PM - 2026-05-31
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، مەكتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەكات و رایدەگەیەنێت: لەم دەرفەتەدا، جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییەكان.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بە بۆنەی(51)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەكان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزكردنی دامەزراوەكان و داكۆكیكردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی كوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
31ی ئایاری 2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

