پارە گەیشت و لیستی مووچە رانەگەیەندرا
کوردستان 10:11 AM - 2026-05-26
AI- PUKMEDIA
لیستی مووچە رانەگەیەندراوە
هەرێمی
کوردستان داهاتی نانەوتی رەوانە کرد و حکومەتی فیدڕاڵیش بڕی 890 ملیار دیناری وەک
پارەی مووچەی مانگی پێنج خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ، بەڵام بەهۆی
کورتهێنانەوە لیستی مووچە بڵاو نەکرایەوە و ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.
رۆژی
25ی5ی2026، لەڕاگەیەنداوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند: بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی
کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی
ناوەندی عیراق.
لە
بەرامبەریشدا، عیراق، بڕی 890 ملیار دینار
پارەی مووچەی مانگی ئایاری رەوانە کرد، بەڵام هێشتا بڕی پارەکە تەواو نییە، چونکە
مووچەی مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، بۆیە نزیکەی 60 ملیار
دینار کورتهێنان هەیە، هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بڵاو نەکردنەوەی لیستی مووچە بوو،
کە مانگانە لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچە وەزارەتی دارایی لیستەکەی راستەوخۆ بڵاو
دەکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA، وەزارەتی دارایی
هەرێمی کوردستان، لە دوێنێوە هەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێک دەدات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە
و راگەیەندنی لیستی مووچە، کە فەرمانبەران چاوەڕوانی راگەیەندنین، بۆ ئەوەی پێش
جەژن مووچەکانیان وەربگرن، خۆ ئەگەر ئەمڕۆ لیست رانەگەیەندرا، ئەوە فەرمانبەران
بەتایبەت ئەوانەی بە کاش مووچە وەردەگرن، ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن و دەکەوێتە
دوای جەژن.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، رۆژی 13ی 5ی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان،
دەستی بەدابەشکردنى مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و ماوەی
سێ رۆژی خایاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

