وەزیری نەوت: بۆری هەرێمی کوردستان تاکە دەروازەی هەناردەکردنی نەوتی عیراقە
کوردستان 02:39 PM - 2026-05-23
راگەیاندنی وەزیری نەوت
باسم محەممەد،وەزیری نەوتی عیراق
وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند،ئەو بڕە نەوتەی کەلە
ئێستادا لە هورمزەوە هەناردە دەکرێت،کەمترە لە 10%ـی دۆخی ئاسایی،لەم دۆخەشدا بۆری
نەوتی هەرێمی کوردستان بووەتە تاکە دەروازە بۆ هەناردە کردنی نەوتی وڵاتەکە.
باسم محەممەد،وەزیری نەوتی عیراق، ئاشکرای کرد: لە
چوارچێوەی ئەم دۆخە نوێیەدا هەناردە کردنی نەوت تەنها لە ڕێگەی بۆری گواستنەوەی
نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە.
جەختیشی کردەوە کە لەم
ڕێگەیەوە ڕۆژانە بڕی 200 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو بڕە نەوتەی
لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەخرێتە گەڕ،ڕاستەوخۆ هەناردەی بەندەری
جەیهانی تورکیا دەکرێت.
ئەمەش کاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە،دەروازە ئاوییەکانی
باشووری عیراق دووچاری سستیی گەورە بوونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

