دابه‌شكردنی مووچه له عیراق ده‌ستیپێكرد و له هه‌رێمیش نادیاره
کوردستان 12:02 PM - 2026-05-20
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
به‌غداد ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری مووچه‌خۆرانی، به‌ڵام چاره‌نووسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا نادیاره و ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌زوویی پابه‌ندیه‌كانی خۆی بۆ ناردنی مووچه به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عیراق جێبه‌جێ بكات، ئه‌وكات چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی ئایار له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به ئه‌وه كرد: بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌كان كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ته‌واوبوونی هه‌موو رێوشوێنه ئیدارییه‌كان هاتووه،
هاوکات، وەزیری دارایی عیراق، فەرمانگەی ژمێریاری و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، کە رۆژانی هەینی و شەممە دەوام بکەن، بۆ ئەوەی پێش جەژنی قوربان تەواوی مووچە دابەش بکەن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی پێنجشه‌ممه لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی ئایار و ته‌رازوی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی رابردوو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی ده‌نێرێت.
لە نوێترین لێدوانیشیدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم، رایگەیاند: هەتا مانگی پێنج کۆتایی نەیات، نازانین داهاتمان چەند دەبێت و ئەو کات داهاتی نانەوتی دەنێرین، بە پشت بەستن بە وتەی وەزیری دارایی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان.
هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA راگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ری ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار پێش جه‌ژن له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، ئه‌گه‌رێكی لاوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم پابه‌ندییه‌كانی خۆی به زووی جێبه‌جێ بكات، نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد فشاره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ ناردنی مووچه پێش جه‌ژنی قوربان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 16-5-2026 دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه كۆتایی پێهات و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رگرت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

