دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستیپێكرد
کوردستان 09:24 AM - 2026-05-13
PUKMEDIA
دیناری عیراقی
ئەمڕۆ 13ى5ى2026 لە هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى نیسان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی
دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 13ی 5ی 2026 دەستبەدابەشکردنى مووچەی
مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەپێی خشتەكەش،
رۆژی شەممە16ى 5ى2026 كۆتایی بەدابەشكردنی
مووچە دێت.
هەر بەپێی
خشتەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ خانەنشینى شارستانى ، زیندانە سیاسییەکان
و بەرکەوتوانى کیمیا باران، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى
زانستى، پەروەردە، تەندروستى، مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لە کاتێکدایە
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دووشەممە ( 11 ی ئایاری 2026) رایگەیاند: بڕی ( 663،805،000،000 ) شەش سەد و
شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی
نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
هاوکات
12ى5ى2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:
دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی
کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە
لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق کە سەرجەمی بڕەکەی ( 961،736،000،000 ) نۆ سەد و
شەست و یەک ملیار و حەوت سەد و سی و شەش ملیۆن دینارە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

