ئاسایشی هەرێم: گروپێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 04:29 PM - 2026-05-05
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی گروپێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەستدەگرن بەسەر یەک ملیۆن حەبی کاپتاگۆن و 100 کیلۆگرام حەشیش.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: لەماوەکانی ڕابردوودا و لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشی نێوان دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق و ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانرا گروپێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر لەچەند پارێزگایەکی عیراق و هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن دەنک حەبی کاپتاگۆن و ( 100) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و ڕێگری لەناردنە دەرەوەی ماددەکان بۆ دەرەوەی وڵات بکرێت.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارانی گروپەکە بەماددەی ( 28) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە (50)ی ساڵی 2017ی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵێنەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

