ئاسایش: ئەمڕۆ پێنج هێرشی درۆنی کرایە سەر هەرێم
کوردستان 10:45 PM - 2026-04-16
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامارێک بڵاو دەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: لە سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پێنج هێرشی درۆنی کراوەتە سەر چەند شوێنێکی جیاوازی هەرێم و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ ١٦-٤-٢٠٢٦ ڕادەگەیەنێت کە، لە سەعات ١٢ و ١٠ دەقیقەی شەوی پێنج شەممە بە(یەک) درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە.
هاوکات، لەسەعات ١٣ و ٥٥ دەقیقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە(یەک) درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێز.
لەلایەکی ترەوە، ئەمشەو لەنێوان سەعات (٢١:١٥ بۆ ٢١:٢٣) بە (سێ) درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران، هیچ کام لە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

