دەزگای ئاسایشی هەرێم: لەماوەی یەک رۆژدا 6 هێرشی درۆنیی کراوەتە سەر هەرێم
کوردستان 07:45 PM - 2026-04-15
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 24 سەعاتی رابردووی راگەیاند، بەپێی راگەیەنراوەکە لە ماوەی رابردوودا 5 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێم.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٦/٤/١٤ یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.
هاوکات، سێ هێرشی درۆنی سەعات ٥:١٥ خولەکی ئێوارە کرایە سەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و
لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا شەهیدێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.
راشیگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٦/٤/١٥ یەک هێرشی درۆنی سەعات ٢:١٦ خولەکی نیوەڕۆ کراوەتە سەر ناحیەی دێگەڵە - کەمپی پەنابەران و لەدەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا زیانی گیانی نەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

