پەرلەمانتاران بەدواداچوون بۆ کێشەکانی وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی هەرێم دەکەن
کوردستان 04:21 PM - 2026-04-09
PUKMEDIA
سەردانی پەرلەمانتاران بۆ هاتووچۆی هەرێم
نوێنەرانی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی
وەزارەتی ناوخۆ و هاتووچۆی هەرێم دەکەن و بەدەم کێشە و گرفتەکانی کارمەندان و
ئەفسەرانی وەزارەت و گرفتەکانی بەردەم دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییەوە چوون.
هەڵمەت هۆشیار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە یاوەری پەرلەمانتاران "سەرخێڵ نەجمەدین و جوانڕۆ محەمەد"
سەردانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمیانکرد، کە سەردانەکەیان
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیان و بەشێک لە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بوو، کە لە
ماوەکانی ڕابردوودا لەڕێی سکاڵا و سەردانییەوە بۆ لای پەرلەمانتاران ئاگاداریان
کردبونەوە.
هەڵمەت هۆشیار وتی: چارەسەری گرفتی ئەو کارمەندانەی
وەزارەتی ناوخۆ کرا کە کێشەی نەبەستنی دەرماڵەی هاوسەریان هەبوو"دەرماڵەی خێزان"،
لەگەڵ بەدواداچوون بۆ خشتەی پلەبەرزکرنەوەی ئەفسەران.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەشێک لە نوسینگەکانی دەرهێنانی
مۆڵەتی شۆفێری گرفتی جیاجیایان هەبوو ئەوانیش بەڕێگەی جیا داوای چارەسەريان بۆ کرا
و لەگەڵ گرفتی ئەو هاونیشتیمانیانەی لەدەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا بەهۆی نەبوونی نەخوێندەوارییەوە
ڕوبەڕووی کێشە دەبوونەوە، لەسەر ڕاسپاردە و بەدواداچوونی پەرلەمانتاران لەماوەیەکی
نزیکدا سەرجەم ئەم گرفتانە چارەسەردەکرێن و بەنووسرا و بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

