دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی 48 سەعاتی رابردوو رادەگەیەنێت
کوردستان 09:29 PM - 2026-04-04
PUKMEDIA
لۆگۆى دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان
ئەمڕۆ شەممە 4ى4ى2026 دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى سەبارەت بە هێرشەکانى 48 سەعاتى رابردوو بۆ سەر هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بە پێى راگەیەنراوەکە لە رۆژى هەینیدا هەشت هێرشى درۆنى و لە رۆژى شەممەدا پێنج هێرشى درۆنى بۆ سەر هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە رۆژى هەینى 3ى4ى2026 دا، یەک هێرشی درۆنی سەعات
3:45 دەقیقەی دوای نیوەڕۆ و حەوت هێرشی درۆنی لە نێوان سەعات 6 بۆ7ی ئێوارە کراوەتە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.
هاوکات دەزگای ئاسایشی
هەرێم ئامارى هێرشەکانى رۆژى شەممە 4ى4ى2026ى راگەیاند و ئاماژەى بە ئەوە کرد: بە دوو درۆن سەعات 2:58 و 3:23
دەقیقەی بەیانی رۆژی شەممە هێرشکرایە سەر فەرماندەیی هێزەکانی (70) و بە دوو درۆن سەعات 7:15 و 7:20
دەقیقەى ئێوارە هێرشکرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران و بە یەک درۆن سەعات 8:39 دەقیقەی
شەو گوندی شێخ وەیساوای نزیک شاری سلێمانی کەوتوەتە خوارەوە.
لە راگەیەنراوەکەى
دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستاندا هاتووە: هیچ زيانێکی
گيانى لە دەرئەنجامی هێرشەکان نەبووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

