رۆبۆته‌كانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی پارتی چی‌یان له‌سلێمانی و یه‌كێتی ده‌وێت؟
کوردستان 12:28 PM - 2026-04-01
PUKMEDIA
کەناڵێکی دەهۆڵکوتی پارتی
به‌شی به‌دواداچوونی میدیایی، بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك ئاڕاسته‌ی ده‌هۆڵ كوته‌كانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی پارتی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر پێتان باشه دیمه‌نی ئه‌و ماچبارانه و دیداره مێژووییه‌كه‌ی به‌رێز هۆشیار زێباری و دكتۆر فوئاد حسێن و ئه‌وانی تر بۆ رایگشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه ماچبارانی سه‌ركرده باڵاكانی گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كه‌ن".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
هێدی پاژۆ
دوێنێ رۆبۆته‌كانی باڵی ده‌ست رۆیشتووی ناو پارتی له‌رێی شاشه‌ی (تی ڤی)ییهكانیانهوه ده‌هۆڵی شه‌ڕی راگه‌یاندنیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاست نزمانه له دژی یه‌كێتی كوتا و زرمه‌یان لێ هێنا، چ ده‌هۆڵێك كه نه‌له نزیكه‌وه و نه له دووره‌وه ده‌نگی نه‌ك هه‌ر خۆش نییه، به‌ڵكو له ده‌نگێكی زۆر بێزاركه‌ر و شوم ده‌چێت.
ده‌بێت مه‌رام له‌م ده‌نگه شومه چی بێت؟ له‌كاتێكدا كه وه‌یشومه‌ی شه‌ڕ به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێم و گه‌له‌كه‌شمان دروست كردووه؟ بۆیه گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا پێویستی به ئاوازی ئاشتی و یه‌كڕیزی و ته‌باییه نه‌ك ده‌نگی دههۆڵێكی زۆر ناخۆشی جه‌نگی میدیایی و سیاسی له ناوخۆی هه‌رێم كه زۆر به نه‌زانانه ده‌هۆڵه‌كه ده‌كوتن، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌نده‌مان ده‌هێنێته‌وه یاد كه ده‌ڵێت به‌ردێك نه‌زان بیخاته ناو گۆمه‌وه به هه‌زار زانا نادۆزرێتەوە.
بابێینه سه‌ر كرۆكی بابه‌ته‌كه‌مان كه چه‌مكی ئیفلاسی سیاسی و گروپه چه‌كداره‌كانی عیراقه، پێمان سه‌یره ئه‌وان باس له ئیفلاسی سیاسی ده‌كه‌ن، نامانه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه بوه‌ستین، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن كێ خه‌ریك بوو هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌و شه‌ڕ و ماڵوێرانی ببات و چ لایه‌نێكیش بوو سه‌رقاڵی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه و چه‌وتی و بڕیاره نادروسته‌كانیان بوو، كه ئه‌گه‌ر بۆیان راستنهكرێتهوه گه‌له‌كه‌مان باجێكی گه‌وره ده‌دات.
سه‌باره‌ت به گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان نییه و ته‌نها قسه‌كانی به‌رێز هۆشیار زێباری بڕیارده‌ر و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌سه كه به چ شێوه‌یه‌ك پێناسه و پیاهه‌ڵدان و مه‌دح و سه‌ناو په‌سه‌ندی ئه‌و گروپانه ده‌كات و هه‌موو یه‌كێتییه‌كان تا ساڵێكی دیكه ناتوانن پێناسه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی به‌رێز زێباری بۆ ئه‌و گروپانه بكه‌ن.
خواهه‌ڵناگرێت وه‌فدی باڵای پارتیش كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك ماچبارانی سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و گروپانه ده‌كه‌ن كه به دوو ماچ و چوار ماچ رازی نابن و له‌گه‌ڵ باوه‌شه گه‌رم و گوڕهكانیان شه‌ش جار ماچبارانیان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر پێتان باشه دیمه‌نی ئه‌و ماچبارانه و دیداره مێژووییه‌كه‌ی به‌رێز هۆشیار زێباری و دكتۆر فوئاد حسێن و ئه‌وانی تر بۆ رایگشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌شی به‌دواداچوونی میدیایی
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان
1ی4ی2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

