دەزگای ئاسایشی هەرێم: لە دوو ڕۆژدا 16 هێرش کراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە
کوردستان 10:34 PM - 2026-03-18
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشەکانی دوو رۆژی رابردوو رادەگەیەنێت، بەپێی ئامارەکە لەو دوو رۆژەدا 16 هیرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر سلێمانی و قەزای کۆیە.
لەڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: رۆژی سێشەممە17ی 3ی2026 (3)هێرشی درۆنی و (2)هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی (70) لەئەنجامدا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.
هاوکات (2) هێرشی درۆنی سەعات 3:50 دەقیقەکراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە کەمپی پەنابەران، لەئەنجامدا دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكى بریندار بوون له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.
راشیگەیاند:رۆژى چوارشەممە 18ی 3ی2026 (2)هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگاى هێزەکانی (70)
هاوکات (1) هێرشی درۆنی سەعات 2:00ی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە، لەدوای سەعات 1:30دەقیقەی دووا نیوەڕۆ تائێستا (6) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران و هیچ زيانێکی گيانى نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

