دەزگای ئاسایش: چەند هێرشێکی درۆنی کرانە سەر سلێمانی
کوردستان 02:05 AM - 2026-03-08
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو دووجار لەسەر یەک بەچوار درۆن بارەگای هێزەکانی (70) و هەروەها بەدوو درۆن نزیک هەردوو بارەگای(UN)و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراوەتە ئامانج.
لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نیردراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە: ئەمشەو 2026/3/8 دووجار لەسەر یەک بەچوار درۆن بارەگای هێزەکانی (70) و هەروەها بەدوو درۆن نزیک هەردوو بارەگای(UN)و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراوەتە ئامانج.
راشیگەیاندووە: دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی هەردوو ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت ئەمشەو بەچوار درۆن، بارەگای هێزەکانی (70) و هەروەها بە دوو درۆن نزیک بارەگای(UN) و نووسینگەی کونسوڵگەری تورکی لەشاری سلێمانی کراوەتە ئامانج و هێرشەکان هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵێنەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

