بکوژی ژنە کوژراوەکەی سلێمانی دەستگیرکرا
کوردستان 09:54 AM - 2026-02-13
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی ژنە کوژراوەکەی شەوی رابردووی سلێمانی راگەیاند، کە بکوژەکە و دوو کەس کە هاوکاری بوون بۆ ئەوەی هەڵبێت، دەستگیرکراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٦/٢/١٢ لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ژنێک بەچوار فیشەک دەکوژرێت، لەسەر ئەم رووداوە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری بکوژ.
ئاماژەی بەوەشداوە: لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەک و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای چاودێری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران.
ئەوەش هاتووە: لەئێستادا تۆمەتباری بکوژ بەماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوکاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

