ماڵپەڕی هاوکاری کوردانە کاراکرا
کوردستان 01:15 PM - 2025-12-18
ماڵپەڕی هاوكاری كوردانە
ماڵپەڕی هاوكاری كوردانە
ماڵپەڕی هاوكاری كوردانە بۆ تۆماركردنی هاوكارییەكان بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ كاراكرا كە سەرجەم داتای بەخشەران و هاووڵاتیان لە خۆدەگرێت.
ماڵپەڕی (هاوكاری كوردانە - Hawkary Kurdana)، ماڵپەڕێكی 24 سەعاتییە و سات بەساتی هەر بڕە پارەیەك بۆ سەر هەژماری بانكییەكانی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ، لەبانكی چەرموو هەروەها بانكی جیهان نوێ دەكرێتەوە.
عەتا محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ رایگەیاند: ئەوان لە كۆمسیۆنەكە لە پێناو پەیڕەوكردنی ئەوپەڕی شەفافیەتدا سەرجەم داتا و زانیارییەكان دەخەنە بەردەست راگەیاندنەكان و دامەزراوە رەسمییەكان و خەڵكی كوردستان، تا هەمووان وەك چۆن بەشداربوون لە پشتیوانی زەرەرمەندانی لافاوەكە، بەهەمان شێوەش ببینن كە هاوكاریە داراییەكانیان چۆن تۆمار دەكرێت و چۆن خەرجیش دەكرێت بۆ خەڵكی چەمچەماڵ.
لەم لینكەوە دەتوانن ئاگاداری كۆكردنەوەی هاوكارییەكان و چۆنییەتی خەرجكردنی بن...
https://hawkary-kurdana.com/
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

