لە سلێمانی پەردە لەسەر پەیكەری شەهید ئاكام لادرا
کوردستان 05:42 PM - 2025-12-12
PUKMEDIA
پەردە لەسەر پەیكەری شەهید ئاكام لادرا
لە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر، لە مەراسیمێكی شایستەدا لە لایان باوكی شەهیدەوە پەردە لەسەر پەیكەری شەهید ئاكام لە سلێمانی لادرا.
ئەمڕۆ 12ی 12ی 2025، لە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی خاكی و دڵسۆزی نیشتمان شەهید ئاكام عومەر بە مەراسیمێكی شایستە و بە ئامادەبوونی د. هاوڕێ دارۆ شێخ نوری و وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆ و دیار عومەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ، هاوڕێ و كەسو كاری شەهید ئاكام پەردە لەسەر پەیكەری شەهید ئاكام لە سەرچنار لە سلێمانی لە لایان باوكی شەهیدەوە لادرا.
لە هەمان رێوڕەسمدا شیعرێك بۆ ساڵیادی شەهید ئاكام لە لایەن هەڵۆ شێركۆ بێكەس-ەوە خوێندرایەوە.
ئەم پەیكەرەش وەفایەكە بۆ مانەوەی ئەو فەرماندەییە لەناو دڵ و هزری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هێمایە بۆ هەموو ئەو شەهیدانەی كە لە رێگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوژمنانی تاریكیدا گیانیان فیدا كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

