شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
کوردستان 02:56 PM - 2025-12-12
PUKMEDIA
شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزی كۆماندۆی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر، ئەركەكانی بەوپەڕی ئازایی و بوێرییەوە جێبەجێ دەكرد، هەمیشە لە مەیدانی روبەڕوبوونەوەكانی لەگەڵ دوژمنی خاك و نیشتیماندا بە شانازییەوە سەركەوتنی تۆمار دەكرد، بۆیە تا ئەبەد ئێمەش شانازی بە ناوە دیار و درەوشاوەكەی نێو هێزی پێشمەرگە كاكە ئاكامەوە دەكەین.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی جێگری سەرۆك لە ساڵیادی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەردا
لە سێیەمین ساڵیادی شەهید بوونی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزی كۆماندۆی كوردستان سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆحی پاكی دادەنەوێنم و بۆ هەمیشە یاد و یادەوەرییەكانی لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری بۆ خاكی كوردستان لە لامان بە پیرۆزی دەمێنێتەوە.
شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دڵسۆز بوو بەرامبەر بە كارەكەی، ئەركەكانی بەوپەڕی ئازایی و بوێرییەوە جێبەجێ دەكرد، هەمیشە لە مەیدانی ڕوبەڕوبوونەوەكانی لەگەڵ دوژمنی خاك و نیشتیماندا بە شانازییەوە سەركەوتنی تۆمار دەكرد بۆ خۆیی و هاوڕێكانی، بۆیە تا ئەبەد ئێمەش شانازی بە ناوە دیار و درەوشاوەكەی نێو هێزی پێشمەرگە كاكە ئاكامەوە دەكەین.
درود و سڵاو لە گیانی پاكی شەهید ئاكام و هاوڕێیەكانیی و گشت شەهیدانی دەستی تیرۆر و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان، شكۆمەندیی و سەربەرزیش بۆ خانەوادە و كەسوكاری كاكە ئاكام و سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

