لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-12
PUKMEDIA
سەردانی زیانلێكەوتووان بۆلای لیژنەكە
ئەمڕۆ هەینی، ئەو لیژنەیەی كە بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوت پێكهێندرا، دەستی بەكارەكانی كرد و لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ دادەنیشێت و زیانلێكەوتووان دەتوانن بۆ خۆتۆماركردن سەردانی بكەن.
دوێنێ 11ی 12ی 2025، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، لیژنەیەك بۆ تۆماركرنی ئەو ئۆتۆمبێلانە پێكهێندرا كە بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە زیانیان بەركەوت و هەر لەلایەن قوباد تاڵەبانی-شەوە قەرەبوو دەكرێنەوە.
لیژنەكە لەهەریەك لە نوێنەری هاتووچۆی چەمچەماڵ، نوێنەری قائیمقامییەتی چەمچەماڵ، نوێنەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، نوێنەری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و نوێنەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ پێكهاتووە و لەئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ ناوی خاوەن ئۆتۆمبێل و جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكان تۆمار دەكەن و زیانلێكەوتووان دەتوانن بۆ خۆتۆماركردن سەردانی بكەن.
ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەر بڕیارو راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی و كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لەتەواوی شەقام و كۆڵانەكان شاری چەمچەماڵ دەستیپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی شارەكە و هاوكاریكردنی تیمە خزمەتگوزارییەكان.
بەگوێرەی دواین ئاماری بەرگری شارستانی هەرێم، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبوو، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسیش بریندار بوون، هاوكات زیانی ماددی زۆریش بەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و دامەزراوە حكومییەكان كەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

