ئیدارەی گشتی بە250 كرێكارو دەیان ئامێرەوە بەهانای زیانلێكەوتووانەوە دەچێت
کوردستان 12:08 PM - 2025-12-11
PUKMEDIA
نوێنەری ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە 250 كرێكار و 110 ئامێری جۆراوجۆرەوە هەڵمەتی پاككردنەوەی پاشماوەی لافاوەكەی دەستپێكردووە و نوێنەری ئیدارەی گشتیش دەڵێت: بەزووترین كات ناو ماڵ و شەقامەكان لە قوڕو لیتە پاكدەكەینەوە و بۆ دابینكردنی سەرجەم پێداویستییەكانیش دەستكراوەین.
نوێنەری ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی چەمچەماڵ و قائیمقامییەتی چەمچەماڵ، پلانێكمان بۆ پاككردنەوەی پاشماوەی لافاوەكەی چەند رۆژی رابردووی سنوورەكە داڕشتووە، بەگوێرەی پلانەكەش، سەرەتا شەقامەكان پاكدەكرێنەوە و رێگەكان دەكرێنەوە، پاش نێوەڕۆش بە 25 تانكەر ئاو، ناو ماڵ و شەقامەكان لە قوڕو لیتە پاكدەكرێنەوە.
راشیگەیاند: ئیدارەی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 250 كرێكار و 110 ئامێری بۆ ئەو مەبەستە دابینكردووە و تیمەكانیشی دەستكراوە و سەرپشك كردووە بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییەكانی پڕۆسەكە دابینبكەن، چونكە مەبەستمانە بە زووترین كات پاشماوەی لافاوەكە پاكبكەینەوە.
نوێنەری ئیدارەی گشتی ئاماژەی بەوەشكرد: وەك كۆمپانیای ئانزۆ، هەر لە سەرەتای رووداوەكەوە هاوكاری زیانلێكەوتووانمان كردووە و بۆ گوندەكانیش ئامێر و تیمی تایبەتمان ناردووە، لەهەرشوێنێك هاووڵاتیان پێداویستیان هەبووبێت تیمەكانمان بەهانایانەوە چوون.
ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەر بڕیارو راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی و كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لەتەواوی شەقام و كۆڵانەكان شاری چەمچەماڵ دەستیپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی شارەكە و هاوكاریكردنی تیمە خزمەتگوزارییەكان.
بەگوێرەی دواین ئاماری بەرگری شارستانی هەرێم، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبوو، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسیش بریندار بوون، هاوكات زیانی ماددی زۆریش بەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و دامەزراوە حكومییەكان كەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

